بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کاردانەوە بە ئۆپراسیۆنی هێرشبەرانەی ئیسرائیل بۆ سەر هەندێک ناوەندی سەربازی وتی: سەرکەوتوویی و وشیاری سیستەمی بەرگری ئەرتەش و سپا نیشانی دا کە ئیسرائیل بەردەوام لە بەرەوڕوو بوونەوەی گەلی ئێران لە هەموو بوارەکاندا بووەتە گاڵتە لە ئاستی جیهان.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی درێژەی دا: بەراوردی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی سادقی دوو لەگەڵ هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل نیشانەیەکی ڕوونە لەسەر توانایی بەرگری هێزی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران.
قاڵیباف وتیشی: ئیسرائیل هیچ دەستکەوتێکی جگە لە کۆمەڵکوژی و کوشتنی ژنان و منداڵان لە غەززە و لوبنان نیە و ئەمڕۆکە لە جیهاندا هیچ ئابڕوو و بڕوایەکی نەماوە.
ناوبراو وتیشی: ئەگەرچی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لەسەر دۆش داماوییەوە بوو و بووە هۆی شکستێکی دیکە بۆ ئەو ڕژیمە، بەڵام ئێران لە چوارچێوەی مافی ڕەوا و مادەی 51 ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو مافە دەداتە خۆی و بە پێی پێویست و بەدڵنیاییەوە وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەداتەوە.
Your Comment